دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکات کەش و هەوای عێراق لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا باراناوی بێت

ناوخۆ
  • 7-04-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوودا ڕاگەیاند،کە پێشبینی  باران و هەورە بروسکە لە سبەینێوە دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکدا لە دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- کە  بۆ سبەینێ دووشەممە، ئاسمانی وڵات  نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارین و هەورە بروسکە لە ناوچەکانی باکور، هاوکات ئەگەری بارینی باران هەیە لە ناوچەکانی باشوور، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە ڕۆژی پێشو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،بەڵام لە ناوچەی باکوور کەمێک دادەبەزێت.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : ڕۆژی سێشەممە ئاسمانی وڵات نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ باران و هەورەبروسکە لە باکور و ناوەڕاست، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو چەند پلەیەک لە سەرتاسەری وڵات بەرزدەبێتەوە.
    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بێت : ئاسمان بۆ  ڕۆژی چوارشەممە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی باکور و ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست و باشوور، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەم لە ناوچەکانی باشوور، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو چەند پلەیەک دادەبەزن لە سەرانسەری وڵاتدا.
    سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای  ڕۆژی پێنجشەممە،دەستەکە ئاشکرایکردوە: کە لە ناوچەی باکور ئاسمان هەورو باراناوی دەبێت لەگەڵ هەورەبروسکە .
    سەبارەت بە پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، و لە ناوچەکانی باشور کەمێک دادەبەزێت.