سەندیکای پزیشکان :- پێوسیتە راجێتی پزیشکی بەشێوەی چاپ و روون بۆ نەخۆش بنوسرێت

ناوخۆ
  • 6-04-2024, 20:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە،سەندیکای پزیشکی جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی یاسای پشتیوانی پزیشکان کردەوە، هاوکات سەندیکاکە ئاماژەبەوەدەکات کەپێویستە هەموو پزیشکان ڕاجێت بە دەستنووسێکی ڕوون بنوسن.
    "عەقیل شاکر مەحمود"سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی عێراق،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پزیشکە عێراقیەکان لێهاتوویی و توانای پزیشکی و زانستی خۆیان لە عێراق و دەرەوەی وڵات و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و بیانی سەلماندوە.
    "مەحمود"ووتیشی :ئەنجوومەنی عێراقی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان و ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکانمان هەیە، کە ساڵانە خول بۆ پسپۆڕییە پزیشکییە جیاوازەکان دەکاتەوە و ئەو خولانەش بەپێی پێویستی وڵاتن، بەو پێیەی هەر پسپۆڕییەک پێش دەستپێکردنی پلانی ساڵانە پێداویستییەکانی خۆی دەخاتەڕوو.
    سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی سەندیکا بۆ رووبەرووبونەوەی گەندەڵی و چارەسەرکردنی گلەی و تێبینی هاووڵاتیان، بەتایبەتی سەبارەت بە نووسینی ڕاجێتی پزیشکی، مەحمود ئەوەی خستەروو : بڕیاڕێکی سەندیکا هەیە بۆ پێویستی چاپکردنی ڕەچەتەی پزیشکی بە دەستنووسێکی ڕوون، کە پێویستە هەموو پزیشکان پابەندبن بەم کارە.
    هەروەک ووتیشی : ئەو نەخۆشانەی کە پێشێلکارییان بەرامبەر دەکرێت و پێچەوانەی فەرمانەکانی  سەندیکادا دەستنیشان دەکەن، داوای کردووە کە سەردانی سەندیکاکە بکەن بە مەبەستی بەدواداچوون.
    جەختیشی کردەوە کە سەندیکاکەیان لە  زیاتر لە کۆبوونەوەیەکدا  هۆشداری داوە لە پێویستی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەرچووە.