ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەندیکای پزیشکان گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی ناوەندەکانی جوانکاری بێ مۆڵەت دەکەن

سیاسی
  • 22-05-2023, 13:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،سەرۆژکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ سەندیکای پزیشکان باسی لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی ناوەندەکانی جوانکاریکرد کە بەشێوەیەکی نایاسایی کاردەکەن.
    لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووویەتی،ئاماژەی بەوەداوە"کە ئەمڕۆ دووشەممە "فائق زەیدان "سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "عەقیل شاکر مەحمود" نەقیبی سەندیکای پزیشکان و ژمارەیەک ئەندامانی سەندیکاکە سەندیکاکەکرد. 
    ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو" کە ئامانج لە سەردانەکەی سەندیکا بۆ تاوتوێکردنی پرسی کاری پزیشکانی بیانی و سەنتەرەکانی جوانکاری بێ مۆڵەت بوو ، هەروەها ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان بە شێوەیەکی یاسایی.