هەڵبژاردەی نیشتمانی لە ڕیزبەندی نوێی فیفادا پلەی ٥٨ی بەدەستهێناوە

وەرزش
  • 4-04-2024, 13:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی یەكێتییەكان، پۆلێنبەندی نوێی هەڵبژاردە نیشتمانییەكانی بۆ مانگی نیسانی ڕاگەیاند.
    هەڵبژاردەی نیشتمانی  عێراقی پلەیەك پێشكەوت و پلەی ٥٨ی جیهانی لە پۆلێنبەندی نوێدا بەدەستهێنا، بە كۆكردنەوەی ١٤٢٠.٤٧ خاڵ.
    شێرەكانی هەڵبژاردەی عێراق لە پلەی حەوتەمی ئاسیادا بوون، دوای ژاپۆن، ئێران، كۆریای باشوور، ئوسترالیا، قەتەر و سعودیە.