سه‌ید حەکیم سەرەخۆشی لەقوربانیانی رووداوی به‌سرا ده‌كات

سیاسی
  • 3-04-2024, 00:32
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسی ره‌وتی حیکمە، سه‌ید عەمار ئەلحەکیم، سەرەخۆشی لەقوربانیانی ڕووداوەکەی بەسرە کرد و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە شوێن بۆ پەڕینەوە قوتابیانی قوتابخانە تەرخان بکەن.
    سه‌ید حەکیم لە بەیاننامەیەکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: دڵگران بووین بە هەواڵی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک خوێندکاری قوتابخانەی سەیدە زەینەب (درودی خوای لەسەر بێت)ی بنەڕەتی لە  ناوچەی هاریسه‌ لە پارێزگای بەسرە لە ئەنجامی ڕووداوێکی بەدبەختی هاتووچۆدا.
    ئاماژەی بەوەشکرد" لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە ڕەحمەتی خۆی بە خوێندکارە کۆچکردووەکان ببەخشێت، بریندارەکان بە عەبایەکی تەندروستی داپۆشێت، هەروەها سەبر و دڵنەوایش به‌ خێزان و ئازیزانیان بدات، داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە شوێنی پەڕینەوە بۆ خوێندکارانی قوتابخانە و دروستکردنی پرد بۆ پیادە دروست بكه‌ن."