مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلحەکیم دەکات

سیاسی
  • 29-03-2023, 16:56
  • +A -A

    هەولێر _INA
    ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلحەکیم کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند ،ئەمڕۆ چوارشەممە 29 ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پرسەنامەیەکی ئاراستە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عەممار ئەلحەکیم و بنەماڵەی ئەلحەکیم کرد بۆ کۆچی دوایی سەید سادق ئەلحەکیم ، کوڕی ئایەتوڵلای عوزما محەمەد باقر ئەلحەکیم . 
    سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی دەربڕی و هیوای خواست ، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەس وکاری ببەخشێت .