مەندەلاوی جەخت لەسەر پێشخستنی پیشەسازی سەربازی و دابینکردنی پێداویستییەکانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان دەکاتەوە

سیاسی
  • 2-04-2024, 14:52
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین ئەلمەندەلاوی، جەختی لەسەر پێویستی پێشخستنی پیشەسازی سەربازی و دابینکردنی پێداویستییەکانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەنراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە"موحسین ئەلمەنده‌لاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت ئەمڕۆ، پێشوازی لەسەرۆکی دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق، مستەفا عەتی، بە ئامادەبوونی نوێنەری حەسەن ئەلخەفاجی كرد.
    لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێگاکانی پێشخستنی پیشەسازی سەربازی لە عێراق کرا، هەروەها ڕۆڵی یاسادانان و ڕێککەوتنە دەرەکییەکان کە بەشدارن لە پەرەپێدانی ئەو پیشەسازیانە و باشترکردنی بەرهەمەکانیان بۆ ئەوەی شایستەیان بکەن بۆ دابینکردنی دامودەزگا سەربازییەکان و سیستەمی ئاسایش بەو چەک و ئامێر و تەقەمەنیانەی کە پێویستیانە، بە شێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لە پشتگیریکردنی ئابووری نیشتمانی و پیشەسازی ناوخۆییدا.
    مەنده‌لاوی جەختی لەپاڵپشتیکردنی ئەنجومەنی نوێنەران كرده‌وه‌ بە هەموو دەستپێشخەری و توانا پیشەسازییە نیشتمانییەکان، بەتایبەتی کە کۆمپانیاکانی دەسته‌كه‌ خاوەنی تواناکانن بۆ پەرەپێدانی پیشەسازییەکانیان بەهۆی شارەزایی تەکنیکی کەڵەکەبوو و تەکنەلۆژیای باشیان، بەڵام پێویستیان بەگەشەپێدانی به‌رده‌وام هه‌یه‌ بۆ هاوسەنگکردن لەگەڵ گەشەپێدانی جیهانی. 
    لای خۆیەوە عەتی گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم تەواوکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان بۆ پیشەسازییە سەربازییەکانی عێراق خسته‌روو، وپوختەیەکی سه‌باره‌ت به‌ دوایین قوناغه‌كانی كاركردنی کارگەکان و هێڵەکانی بەرهەمهێنانی دەسته‌كه‌ پێشكێشی کرد.