سەرۆک وەزیران ڕێنماییدەدات بۆ پەرەپێدانی کاری هاوبەش لە نێوان دەستەی پیشەسازیی سەربازی و وەزارەتە ئەمنییەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکان

سیاسی
  • 9-07-2023, 21:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،ڕێنماییدا بە پەرەپێدانی پلانی هاوبەش لە نێوان دەستەی پیشەسازیی سەربازی و وەزارەتە ئەمنییەکان، لە مامەڵە لەگەڵ پێداویستییە سەربازییەکانی چەک و کەرەستەکاندا.
    لیوا"یەحیا ڕەسوڵ " وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندوە:- ئەمڕۆ "سودانی" سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چەک و تەقەمەنی کرد و لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر داڕشتنی سیاسەتی گشتی بۆ پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکان کرا ، بۆ لابردنی ئاستەنگەکان ،و گفتوگۆکردن لەسەر پێویستی چەک و کەرەستە بۆ یەکە ئەمنی و سەربازییەکان، هەروەها باسکردن لە زۆرترین سوود لە تواناکانی دەستەی پیشەسازی سەربازی.
    لیوا "یەحیا ڕەسول " لەدرێژەی بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا :- کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕێنماییدا بە پەرەپێدانی پلانی هاوبەشی نێوان دەستەی پیشەسازیی سەربازی و وەزارەتەکانی ئەمنی،لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێداویستییە سەربازییەکانی چەک و کەرەستە،هەروەک جەختی لەسەر گرنگی دەستەی پیشەسازیی سەربازی کردەوە بۆ هەمووان، کە دەتوانێت توانا و پێداوایستی وەزارەتە ئەمنیەکان دابین بکات.
    لە درێژەی قسەکانیدا"یەحیا ڕەسول وتی :-"سودانی " ڕێنمایی ئاڕاستەی وەزارەتەکانی ئەمنی کردوە کە پێداویستییەکانیان بخەنە بەردەم دەستەی پیشەسازی سەربازی بەمەبەستی ئامادەکردنی پلان بۆ بەرهەمهێنانیان لەسەر بنەمای ئەو پێداویستیانە، هەروەها دڵنیابنەوە لە وەزارەت و دەزگا ئەمنییەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان، لەڕێگەی گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەستەی پیشەسازی سەربازی.
    هەروەک وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان لە بەیاننامەکەی خستۆتیەروو:- کە لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر دامەزراندنی کەمپی نوێ کرا بۆ پێکهاتە ئەمنییە جیاوازەکان،و لەمبارەیەوە سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش کە وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەخۆدەگرێت بۆ دەستنیشانکردنی زەوی لە دەرەوەی شارەکان بۆ دامەزراندنی کەمپ.