سەرۆک وەزیران: ئیمام عەلی سەلامی خوای لێبێت نموونەیەکە کۆششی بۆ دەکەین و بە ڕووناکیەکەی دەوڵەت بەڕێوەدەبەین

ناوخۆ
  • 1-04-2024, 10:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی جەختی لەوەکردەوەکە ئیمام عەلی سەلامی خودای لێبێت نموونەیەکە کۆششی بۆدەکەین و له ڕۆشناییەکەی هەڵدەگۆزین بۆبەڕێوەبردنی دەوڵەت، لەهەمانکاتیشدا ئاماژەی کرد بە پڕۆژەی بیناکردنی دەوڵەت بەشێوەیەکی ڕانماییکارو دادپەروەر کە هەمووان لەژێر سایەی خۆشگوزەرانیەکەیدا بژین.
    سەرۆک وەزیران لە وتەیەکیدا بەم بۆنەیەوە کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی" سەرەخۆشی لەخۆمان و گەلەکەمان وسەرجەم موسوڵمانان دەکەین لە سەرانسەری جیهاندا بۆ یادە دڵتەزێنە ، ڕوونیشی کردەوەکە ئیمام عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب سەلامی خودای لێبێت لەمێژوو لەهۆشماندا نموونەیەکی هاوتەریبە لەگەڵ هەق وڕاستیدا و ڕابەریشمانە بۆ ڕەوشێکی ڕاست ودروست ، بەتایبەتی لە کات وساتە هەستیارەکاندا کە شەڕبشێوی سەربکێشێت و دەسەڵاتی هەبێت ، ئێمە کاتێک کە یادی ژیاننامەی گوڵاوداری ئیمام دەکەینەوە لەم حاڵەتەدا خۆمان پابەند دەکەین بە نموونەیەکی باڵا کە لەکۆششداین بۆ گەیشتن پێی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و ڕەچاوکردنی بارودۆخی خەڵک، ئەویش لەژێر ڕووناکی ئەو پڕنسیپانەی کە ئیمام هەوڵیانی بۆ داون کە هەرئەو پڕنسیپانەن کە ژیانی خۆی لەپێناویاندا بەخت کردووەو بەهۆیانەوە وڵاتان دەگەشێنەوەو ئاوەدان دەبنەوە.
    هەروەها جەختیشی کردەوەسەر ئەوەی کە لەوپڕنسیپانەوە دەستمان کردووە بە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومیمان لە نەهێشتنی گەندەڵی و هەژاری و بێکاری، هەروەها کارکردن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری  چاکسازی ئابووری و وەبەرهێنان.
    ڕوونیشی کردەوە کە ڕەوڕەوەی ئابووری دەستی بە جوڵانەوەکردووە وتەنها لە بونیادنانی ژێرخاندا لەنگەرناگرێت وبەهەمانشێوەش بەرهەمی کشتوکاڵی لەزیادبووندایە و پاڵاوگەو کارگەکانیش دەستیان کردووەتەوە بەئیشکردن، ئەم هەنگاوانەش نەدەنران گەر گەلەکەمان و دەسەڵاتەکانی یاساڕێژی و جێبەجێکاری و دادوەری بەرژەوەندی عێڕاقیان لەبەرچاونەگرتایە.
    سودانی یادی کارە مەزنەکانی ئیمام عەلی ئەمیری بڕوادارانی بیرهێنایەوە کە دادپەروەریەکەی تەنانەت سەرپێچیکارانیشی دەگرتەوە، جەختیشی کردەوەسەر پڕۆژەی بونیادنانی دەوڵەت بەشێوەیەکی ڕانماییکارودادپەروەر کەهەمووان لەژێر سایەیدا بەخۆشی بژین و پێویستیشە هەمووان لەئاستی بەرپرسیارێتیدابن لەڕەچاوکردنی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی و گرنگیدان بە کاروبارەکانیان دوورلە بەرژەوەندیە حزبی وچینایەتیەکانیان.