ئەعرەجی جەخت لەسەر پێویستی پێگەیشتنی دیدگا و بیرۆكەكانی پەیوەست بە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 31-03-2024, 16:05
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، پلانەكانی ڕزگاركردنی عێراق لە ململانێ دەرەكییەكان و كاردانەوەكانیان لەسەر دۆخی ناوخۆی وڵات تاوتوێ كرد، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی پێگەیشتنی دیدگا و بیرۆكەكانی پەیوەست بە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەی تیمی نیشتمانی كرد بۆ چاودێریكردنی گۆڕانكارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان كە كاریگەرییان لەسەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق هەیە ، بە ئامادەبوونی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری گەشەپێدانی كارگێڕی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری پلاندانانی سیاسی و سەركردە سەربازی و ئەمنییەكان.
    لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگترین پرس و گۆڕاوەكان كرا لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و هەرێمی و كاریگەرییەكانیان لەسەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق، جگە لە تاوتوێكردنی پلانەكانی ڕزگاركردنی عێراق لە ململانێی دەرەكی و كاردانەوەكانی لەسەر دۆخی ناوخۆی وڵات، و كاركردن بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان و تەحەددیاتەكان.
    بەپێی بەیاننامەكە عەرەجی جەختی لەوە كردووەتەوە: كەپێویستی پێگەیشتنی دیدگا و بیرۆكەكانی پەیوەست بە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەپێناو بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری بەردەوام.