عەوادی: بەنزین بە کوالێتی بەرزتر و نرخێکی گونجاو دابین دەکەین

ناوخۆ
  • 31-03-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"بەسم عەوادی " وتەبێژی حکومەتی عێراق،رایگەیاند:- کە حکومەت تێچووی زۆر لە هاوردەکردنی بەنزینی موحسەن و سوپەردا خەرجدەکات، کە ساڵانە دەگاتە نزیکەی 4 ملیار دۆلار، ئاشکراشیدەکات کە مەلەفی بەنزین کە بگاتە قۆناغی خۆبژێوی و دابینکردنی کوالیتی بەرزتر و نرخێک کە بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان دروست نەکات پێویستی بە ساڵێک بۆ ساڵ و نیوەیەک هەیە.
    عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیراندایە سەبارەت بە پرسی جەنجاڵی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە هاتوچۆ.
    ووتیشی: بەنزین بە هەموو جۆرەکانیەوە، بەعادی  و موحەسەن و سوپەر، لەلایەن دەوڵەتەوە پاڵپشتی دەکرێت، هەروەها نرخی جۆرەکانی کە بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت کەمترە لە تێچووی بەرهەمهێنان و پاڵاوتنی.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- حکومەت ساڵانە 3-4 ملیار دۆلار خەرج دەکات بۆ هاوردەکردنی وەرگیراوەکانی نەوتی بەنزینی عادی و موحەسەن، هەروەک پلانێک هەیە بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی لە بەنزینەکاندا و هیوادارە بە توانای زیاتر لە پاڵاوگەی کەربەلا دەست بە بەرهەمهێنان بکات، هەروەها پاڵاوگەکانی بەسرە و باقی پاڵاوگەکان، بۆ ئەوەی بتوانین تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو، 2025 بگەینە ئاستی دەستەبەرکردنی خواست،بەم شێوەیە خەرجکردنی ئەم بڕە پارە زۆرە بۆ هاوردەکردن دەوستێت.
    عەوادی جەختی لەوەش کردەوە کە “ئەو بەرزبوونەوەیەی ئێستا نەگەیشتە چەند هێندەی نرخی ئێستای بەنزینی عادی و موحەسەن، بەڵکو نرخ بە جیاوازییەکی کەم زیادی کراوە،هەروەک وەزارەتی نەوتیش بەڵێنی داوە کە لەگەڵ تەواوبوونی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی ئێستا لە پاڵاوگەکاندا نوێترین تەکنەلۆژیا دەگرێتەبەر،کوالیتی وەرگیراوەکانی نەوت بەرز دەبێتەوە و بەم شێوەیە لە ماوەی ساڵێک بۆ ساڵ و نیوێکدا هاوڵاتیان زیادبوونی کوالیتی بەنزین دەبینن. هەروەها بەنزین بە نرخێک بەردەستەدەبێر کە بارگرانی لەسەریان دروست ناکات.