ئەحمەد جاسب ساعدی دادوەری یەکەمی دادگای باری کەسی: لە یەک مانگدا 7000 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە

ناوخۆ
  • 31-03-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    "ئەحمەد جا سب ساعدی " دادوەری یەکەمی دادگای باری کەسی،لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ئاشکرایکرد کە دۆسیەی جیابوونەوە لە عێراق لەزیادبونە،تەنها لە بەشی ڕەسافەی بەغدا لەم ساڵدا 4430 دۆسیەی جیابوونەوە هەبووە،
    "ساعدی" هەر لەبارەی ڕێژەی تەڵاق و هاوسەرگیری دەڵێت: حاڵەتی جیابوونەوە بەربڵاو بووە و بووەتە ژمارەیەکی بەرچاو، هەرچەندە عێراق لە ئێستادا یەکەم وڵات نییە لە ژمارەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا .
    ئاماژەی بەوەشدا : لە مانگی شوباتدا بەپێی ئامارەکان لەماوەی یەک مانگدا حاڵەتەکانی تەڵاق و جیابوونەوە گەیشتووەتە 7000 حاڵەتی جیابوونەوە،لەکاتێکدا لە ساڵانی ڕابردوودا حاڵەتی جیابوونەوە لەنێوان 70 بۆ 75 هەزار بوو کە لەساڵێکدا تۆمار کرابێت.
    لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت: حاڵەتەکانی جیابوونەوە  بوونەتە دیاردە و کاتێک دۆخێکی دیاریکراو لە کۆمەڵگایەکدا بەربڵاو بوو، پێی دەوترێت دیاردە،ئەگەر گەشە بکات و لە کۆمەڵگادا جێی خۆی بگرێت، ئەوا دەچێتە قۆناغی کێشە.
    دادوەرەکە روونیدەکاتەوە :- کە کێشەیەکی ڕاستەقینە ئەوەیە کە زۆربەی دۆسیەکانی جیابوونەوە،ڕووداوەکانیان لە دەرەوەی دادگان، هەر بۆیە لەکاتی هاتنی بۆ دادگا، تەنها ئەوەی پێویستە دادگا بیکات ئەوەیە کە یاساییبوونی جیابوونەوەکە پشتڕاست بکاتەوە و ڕەسەنایەتییان بسەلمێنێت.
    ڕاشیگەیاند : کە کەمکردنەوەی کەیسەکانی جیابوونەوە پێویستی بە یاسا هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو پرسە، بەو پێیەی یاسای باری کەسی لە ساڵی 1959ەوە دەرچووە، یاسادانەرەکەی جیابوونەوەی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا بە تاوان نازانێت.
    دادوەر "ساعدی "ئەوەش دەخاتەروو :- کە یەکێک لە هۆکارەکانی جیابوونەوە، هاوسەرگیریکردنە لە تەمەنێکی بچووکدا کە ژن و مێرد ئامادە نین خێزان بنیات بنێن و بەرپرسیارێتی هەڵبگرن،چونکە هاوسەرگیری پێویستی بە پێگەیشتن هەیە،پێگەیشتنیش جیاوازە لە پێگەیشتنی جەستە.
    ئەو دادوەرە دووپاتیشی دەکاتەوە  کە ئەم دیاردەیە تەنها بە یاسا و قەدەغەکردنی یاسایی مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت، بەڵکو پێویستە هەموو لایەنە کاریگەرەکانی وەک میدیا و مزگەوت و ناوەندەکانی توێژینەوە و زانکۆکان رۆڵیان هەبێت بەمەبەستی کارکردنن بۆ گەیشتن بە کاریگەرییەکی دیاریکراو کە ڕێگری لەو دیاردەیە بکات.
    "ساعدی" ئاشکراشیدەکات :- کە دادگا لە مساڵدا 4430 دۆسیەی جیابوونەوەی لە 1/1/2024 تا 3/27/2024 تۆمارکردووە،کە نیوەیان یەکلایی بووەتەوە و باقی تر لە ژێر تاوتوێدایە،کە ئەم ئەنجامە تەنها  لە ناوچەیەکی وەک ڕەسافە،کە لە زەیونە و غەدیرەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە خان بەنی سەعد،کە زۆربەی ناوچەی شەعبین و هۆکارەکان بۆ چەند لایەنێک دەگەڕێتەوە، وەک نەزانی و هەژاری و نەبوونی خوێندن و قەیرانی نیشتەجێبوون،کە هەموو ئەمانە هۆکارن لە بوونی دیاردەی جیابوونەوە،ئەوە جگە لە نەبوونی لێکۆڵینەوەیەکی وەرد لەسەر ڕێژە و ژمارەی گەنجانی نەخوێندەوار.