سەرۆك وەزیران: پاكێجی پڕۆژەكانی نەهێشتنی قەرەباڵەغی هاتوچۆ دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی كاتی هاوڵاتیان

سیاسی
  • 27-03-2024, 12:25
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی، دووپاتیكردەوە كە پاكێجی پڕۆژەكانی نەهێشتنی قەرەباڵەغی هاتوچۆ دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی كاتی هاوڵاتیان .
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە :" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی، سەردانێكی پشكنینی بۆ شوێنی پڕۆژەی گۆڕەپانی نسور ئەنجامدا، كە یەكێكە لە پڕۆژەكانی نەهێشتنی قەرەباڵەغی هاتوچۆ لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت بەیاوەری وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و بەرپرسی كۆمپانیای چاینا ڕیل وەی/ China Railway چینی جێبەجێكار"
    بەپێی راگەیندراوەكە " سەرۆك وەزیران لە شوێنی پڕۆژەكە بەشداری كرد لە پارشێوی ڕەمەزانی پیرۆز لەگەڵ كرێكاران و كارمەندانی فەرمانگەكە و ڕاوێژكاری ئەندازیاری پڕۆژەكە و كارمەندانی كۆمپانیای جێبەجێكار و سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لە كاركردن 24 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا و بە سێ گروپ، بە مەبەستی خێراكردن لە  تەواوكردن بۆ ئەوەی پڕۆژەكە بخرێتە خزمەتكردنەوە".
    لە وتەیەكیدا سودانی جەختی كردەوە لەوە كە "ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە وردترین و گرنگترین پڕۆژەكانی هاتوچۆی هاوڵاتیان لە پایتەخت و ستایشی هەوڵەكانی كرێكارانی كرد لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە پشتیوانن و پارێزگارییان كرد لە كاركردن بە ڕۆحی یەك تیم".
    هەر بە پێی راگەیندراوەكە سەرۆك وەزیران "ئاماژەی بەوەدا كە پاكێجی پڕۆژەكانی نەهێشتنی قەرەباڵەغی هاتوچۆ دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەفیڕۆدانی كاتی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی پیسبوونی پایتەخت و ئاسانكردنی جوڵەی هاتووچۆ و جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پاراستنی تایبەتمەندییە ئەندازیارییەكان لە جێبەجێكردندا و حكومەت بەردەوامە لە جوڵاندنی پڕۆژە ڕاگیراوەكان لە هەموو پارێزگاكان و بۆ سەرجەم سێكتەرەكان و زیاتر لە 490 پڕۆژە دەست بە كاركردن تێیدا كراوەتەوە لە كاتێكی پێوانەییدا، ئەمەش ڕێبازێكە كە ئەنجامەكانی لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێ دەكرێت و هەست بە جددی و ڕوونییەكەی دەكەن".