سەرۆك وەزیران ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەك دەكات بەشێوەیەكی مەیدانی لە بابل ئامادەبێت بۆ دەستنیشانكردنی كێشەكان و چارەسەركردنیان

سیاسی
  • 9-05-2024, 16:44
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،  ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی كرد بەشێوەیەكی مەیدانی لە بابل ئامادەبێت بۆ دەستنیشانكردنی كێشەكان و چارەسەركردنیان.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،  ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی كرد بە نوێنەرایەتی وەزارەتە جۆراوجۆرەكان كە هەفتەی داهاتوو بەشێوەیەكی مەیدانی لە پارێزگای بابل ئامادە دەبێت، بۆ دەستنیشانكردنی هەموو كێشەكان و كاركردن بۆ چارەسەركردنیان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی دەرئەنجامەكانی سەردانەكەی بۆ پارێزگاكە.
    بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گەیشتە پارێزگای بابیل.
    لە میانەی سەردانەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پاكێجێكی پڕۆژەی خزمەتگوزاری نوێی لە پارێزگاكە دەستپێكرد، هەروەها فەرمانی لابردنی زیادەڕۆییەكانی سەر هەردوو كەناری ڕووبارەكەی لە شاری حلە كرد.