شاندێکی ئەمنی بەسەرۆکایەتی یاڕەڵڵا گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک

ئەمنی
  • 13-02-2024, 11:06
  • +A -A

    بەغداد/INA
    شاندێکی ئەمنی بەسەرۆکایەتی سوپاسالار فەریق ئەوەل ڕوکنی هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گەیشتە شاری کەرکوک.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی راگه‌یاند" سوپاسالار فەریق ئەوەل ڕوکنی هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گەیشتنە کەرتی ئۆپەراسیۆنی کەرکوک ، ئەویش بەیاوەری یاریدەدەری سوپاسالاری ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەی هێزی پیادە و ئەمینداری ئۆپەراسیۆنەکانی سوپاسالاری سوپا ویاریدەدەری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی.
    وتیشی کە سەردانەکە بۆ ئاشنابوونە بە باری ئەمنی و بڵاوکردنەوەی هێزەکانە لەو شوێنانەدا.