شاندێکی عێڕاقی گەیشتە ئەنقەرە بۆ تاووتوێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان

ناوخۆ
  • 26-03-2024, 11:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شاندێکی عێڕاقی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەسەرۆکایەتی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە ناسڕ ئەسەدی گەیشتە ئەنقەڕەی پایتەختی تورکیا بۆ بەدوداچوونکردن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
    بەیاننامەی باڵیۆزخانەی عێڕاقی لە ئەنقەڕە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەکرد کە شاندێکی عێڕاقی بەسەرۆکایەتی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری گواستنەوە ناسڕئەسەدی گەیشتە ئەنقەڕەی پایتەختی تورکیا بەمەبەستی بەدوداچوونکردن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان ئەویش بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسنی یونس خالدجواد و بەڕێوەبەری پڕۆژەکە سەفا جەبار ناسڕ.
    بەیاننامەکە وتیشی کەشاندەکە کۆبوونەوەیەک سازدەدات لەگەڵ لایەنی تورکی بۆ دەستکردن بەپڕۆژەکە.