وەزارەتی داد پێکهێنانی لێژنەیەکی ڕایگەیاندبۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی تاپۆی ساختە

ناوخۆ
  • 25-03-2024, 19:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی داد ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە دەیەها تاپۆی ساختەی ئاشکراکردووە لەبەغداوموسڵ.
    یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە بۆ کاروباری یاسایی حەیدەرشوەیع بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە لەسایەی حکومەتی ئێستا بە سەرۆکایەتی محمد شیاع سودانی گەورەترین حاڵەتی گەندەڵی لەمێژووی خانووبەرەدا ئاشکراکرا، وەزیری داد خالدشوانی توانی تاپۆی ساختە لە فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی ئەنباڕئاشکرابکات و بەڕێوەبەری تۆمارگەی خانووبەرەی ئەنباڕ وپێنج فەرمانبەر لەفەرمانگەکە ڕادەستی دەستەی دەسپاکی کران.
    وتیشی ئاشکرابووە کە چەند مافیایەک دەستیان گرتووەبەسەر خانووبەرەی ئەندامانی ڕژێمی پێشووتر ئەویش بەساختەکردنی تاپۆکانیان ،هەموو کەمتەرخەمەکان درانە دادگا.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە دەیەها خانووبەرە وتاپۆی ساختە لەبەغداولە پارێزگاکان لەم ماوەیەدا ئاشکراکراون و لەموسڵیش هەزارەها تاپۆی ساختە ئاشکراکراون کەکاری ساختەکە لە سەردەمی تیرۆریستانی داعش ڕوویداوە، بۆچارەسەرکردنی کێشەکەش لێژنەیەک پێکهێنراوە و کەمتەرخەمەکانیش هەموو دراونەتە دادگا.