سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەسەر کۆششکردنی زیاتر بۆ پتەوکردنی دەزگاکانی دەوڵەت بەپێی یاساو دەستوور

سیاسی
  • 25-03-2024, 10:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید جەختی کردەوەسەر چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ بەهێزکردنی دام ودەزگاکانی دەوڵەت بەپێی یاساو دەستوور.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی دادوەر جاسم محمد عبود وژمارەیەک لە ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆماروسەرۆکی دادگای فیدڕاڵی و ئەندامانی دادگا پیرۆزباییان کرد بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە هیواشیان خواست کەعێڕاق سەقامگیری زیاتربەخۆوە ببینێت.
    لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوەسەرسەقامگیری وئاسایشی وڵات کەدەستکەوتێکی گرنگەپێویستە پارێزگاری لێبکرێت و پتەوتریش بکرێت وگەشە بەئابووری بدرێت و وەبەرهێنان بکرێت ئاستی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان بەرزبکرێتەوە.
    هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی دابەوەی کە پێویستە دام ودەزگاکانی دەوڵەت ڕۆڵی خۆیان ببینن لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان بەپێی یاساو دەستوور ، جگەلەوەش پێویسته گفتوگۆیەکی دیموکراسیانە  پەیڕەوبکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگاکان، یاساش پێویستە سەروەربێت بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی هەردوولا.
    لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی دادوەر جاسم محمد عەبود جەختی لەوەکردەوەکە دادگای باڵای فیدڕاڵی بەیەکسانی تەماشای هەمووان دەکات و هەمیشە لە خەم وخولیای ئەوەدایەکە کاربە یاساو دەستووربکرێت و هەڵبژاردن و مووچەی هاووڵاتیانی هەرێمیش لە بەرایی ئەرکەکانیدایە.