مندلاوی وسید حکیم جەخت دەکەنەوە سەر چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ سەرخستنی بەرنامەی حکومی

سیاسی
  • 15-01-2024, 15:22
  • +A -A

    بەغداد/INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محسن مندلاوی وسەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سید عەماڕ حەکیم ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیان کردەوەسەر چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ سەرخستنی کاری حکومی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی مەندلاوی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" مەندلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت لەنووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سەید عەماڕحەکیم بەئامادەبوونی ژمارەیەک ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران.
    بەیاننامەکە وتیشی کە لەدیدارەکەدا باسکرا لە پێشهاتە سیاسیەکانی ناوخۆو ڕۆڵی گرنگی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەقامگیرکردنی باری سیاسی وئەمنی و ئابووری لە یاساڕێژکردنی یاسا گرنگەکان بەتایبەت ئەویاسایانەی کە  پەیوەستن بەژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەوە.
    هەروەها هەردوولا جەختیان کردەوەسەر گرنگی چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ سەرخستنی کاری حکومەت.
    هەروەها لەمیانەی دیدارەکەدا باسکرا لەهێڕشەکانی قەوارەی زایۆنی بۆسەرکەرتی غەززە کە لێکەوتەی بەسەر سەقامگیری ناوچەکەدا هەیەو پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆی ببینێت لە ڕاوەستاندنی ئەم جەنگە خوێناویە.