مەندەلاوی: داوا لە هێزەكان دەكەین هەڵوێستەكانیان یەكبخەن بۆ تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان

سیاسی
  • 21-03-2024, 11:28
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و تەواوی گەلی عێراق كرد و داوای لە هێزە نیشتمانییەكان كرد هەڵوێستەكانیان یەكبخەن بۆ تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی مەندەلاوی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا ڕایگەیاند: “بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی كورد وسەرجەم گەلانی عێراقی دەكەین، بەو هیوایەی  ئەم چەژنە بێنە مایەیی ئاسایش و سەلامەتی و پێشكەوتن و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكەمان .
    جەختیشی لەوە كردەوە "ئەم بۆنەیە كە لە دڵی عێراقییەكان ئازیزە، دەرفەتێكی گرنگە بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندی خۆشەویستی و هاوئاهەنگی، و بڵاوكردنەوەی كولتوری لێبوردەیی و قبوڵكردنی ئەوانی دیكە. هەروەها بەهەلی دەزانین كە تێیدا داوا لەهێزە نیشتمانیەكانی وڵات بكەین بۆ یەكگرتن لە هەڵویستە نیشتمانییەكان و تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان بە مەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانمان ، ساڵی نوێتان پیرۆز بێت ".