دەستگیرکرنی تاوانبارێک کە زیاترلە 20 ملیۆن دیناری ساختەی پێبووە لەبابل

ئەمنی
  • 18-03-2024, 16:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵگری ولێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە کەسێکی لەبابل دەستگیرکرد کە 20 ملیۆن دیناری ساختەی پێبووە.
    ئاژانسی هەواڵگری لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیدا هاتووە کە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕێکخراو پاش بەدەستهێنانی زانیاری تیمێکی هەواڵگری پێکهێنا و لە ئۆپەراسیۆنێکدا کەسێکی دەستگیرکرد کە پارەی ساختەی پێبووە.
    وتیشی کە لەمیانەی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە پارەی ساختەی دیکەشی لە ماڵێ شاردووەتەوە، تیمەکەش دەستووبرد چوونە ماڵی و دەستیان گرت بەسەر 20 ملیۆن دیناری ساختە، پاشانیش تۆمەتبارەکە ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکرا.