ئاژانسی هەواڵگری: دەستگرتن بەسەر 34 ئۆتۆمبێل کە نەوتیان پێ ڕەوانە دەکرا

ئەمنی
  • 18-03-2024, 11:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئاژانسی هەواڵگری ولێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ڕایگەیاند کەدەستی بەسەر 34 ئۆتۆمبێلدا گرتووە کە نەوتیان ڕەوانەکردووە.
    ئاژانسی هەواڵگری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی  هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیداهاتووە کەپاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەربارەی دزینی نەوت وپێکهاتەکانی نەوت لەچەند پارێزگایەک تیمێکی هەواڵگری وهونەری بەیاوەری هێزێکی ئەمنی تایبەت ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.
    وتیشی کە لەم ئۆپەراسیۆنە کە 15 ڕۆژی خایاند لەدەرەنجامدا 34 دەستگیرا بەسەریاندا کە هەڵگری هەزارەها تۆن بوون لە پێکهاتەکانی نەوت.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە تاوانبارەکان دەستگیرکران و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی بۆیان.