تیروپشكی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرینی لێدەكەوێتەوە

وەرزش
  • 15-03-2024, 16:39
  • +A -A

    بەدواداچوون  -  INA
    دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی تیروپشكی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرین لە نێوان گەورەترین یانە ئەوروپییەكان روودەدات،دیارترینیان لەنێوان مانچستەر سیتی ئینگلتەرا و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بوو.
    تیرپشكی یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ بەمشێوەیە :
    ئارسناڵ، ئینگلتەرا - بایرن میونشن، ئەڵمانیا
    ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی - بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی
    ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی - مانچستەر سیتی ئینگلتەرا
    پاریس سانجێرمان، فەرەنسا - بەرشەلۆنە، ئیسپانیا
    هەروەها یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا تیروپشكی بۆ یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی ئەنجامدا كە بەم شێوەیە دەبێت :
    براوەی یارییەكە (ئەتلەتیكۆ مەدرید - بروسیا دۆرتمۆند) بەرامبەر براوەی (پاریس سان جێرمان - بەرشەلۆنە) یاری دەكات.
    براوەی یاری (ئارسناڵ - بایرن میونشن) بەرامبەر براوەی (ریال مەدرید - مان سیتی) یاری دەكات.
    یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی كاتژمێر چەندە؟
    یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی بەسستەمی چوون وهاتن بەرێوەدەچێت و یارییەكانی قۆناغی یەكەم لە ڕۆژانی 9 و 10ی نیسان بەڕێوەدەچێت، یارییەكانی گەڕانەوەش لە ڕۆژانی 16 و 17ی نیسان بەڕێوەدەچێت.
    جێگای ئاماژەیە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەن بەڕێوەدەچێت لە یەكەمی حوزەیرانی داهاتوو.