كەشناسی بارانبارین لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەستپێدەكاتەوە

ناوخۆ
  • 15-03-2024, 14:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی پێشبینیكراوی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و دابەزینی پلەكانی گەرما لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی شەممە كەشوهەوای سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك دادەبەزن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    ئاماژە بەوەشكراوە : رۆژی یەكشەممە كەش و هەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی باكور، هەروەها لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری وڵات چەند پلەیەك دادەبەزێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوا بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەور و باراناوی،پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا هەور و باراناوی دەبێت لەگەڵ هەورەبروسكە لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕوودەدات، هەروەها پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە هەموو ناوچەكانی وڵات چەند پلەیەك دادەبەزن.