کەشناسی.. باران و بەرزبوونەوەی تۆز خۆڵ لە سێشەممەی داهاتووەوە دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 8-04-2023, 13:44
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند: هاوكات پێشبینی بارانێكی بەخوڕ و بەرزبوونەوەی خۆڵبارین دەكات كە لە سێشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەكات.
     لە بەیاننامەیەكی دەسەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دۆخی كەشوهەوای وڵات بۆ ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی ناوەڕاست كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز بۆتەوە لە پلەكانی دوێنێوە و هەروەها سەبارەت بە ناوچەی باكور كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیكە لە پلەكانی دوێنێ، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك لە دوێنێ بەرزتر دەبێتەوە و ئاماژەی بەوەشكرد : زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا 33، دهۆك، هەولێر، و سلێمانی 23، ئەنبار 30، كەربەلای پیرۆز، نەجەف، بابل، دیوانیە، موسەننا و بەسرە. 36.
     ئاماژەی بەوەشكرد : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور و هەندێكجار هەور دەبێت، هەروەها سەبارەت بە ناوچەی باشووریش، كەشوهەوای روون دەبێت كە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەندێكجار هەور، هەروەها پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە كەمێك لە ڕۆژی پێشوو لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
     ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەش و هەوای ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هەندێكجاریش هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك لە بەشەكانی ڕۆژئاوای خۆی كە ڕەشەبا دەبێت، هەروەها سەبارەت بە ناوچەی باكووریش، كەش و هەوا هەندێكجار هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی سووك لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای خۆی كە ڕەشەبا دەبێت، هاوكات كەش و هەوا لە ناوچەكانی باشوور نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    ڕوونیشیكردەوە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوای ناوەراست هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند تا بەخوڕ و هەورەبروسكە، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن، سەبارەت بە ناوچەی باكور كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ مامناوەند بۆ بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسكە و پلە پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باشوور هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند بۆ بەخوڕ و هەورەبروسكە، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەبەزن.
     ئاماژەی بەوەشكرد : دۆخی كەشوهەوا بۆ چوارشەممەی داهاتوو لە دەڤەری ناوەڕاست، بەو پێیەی كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند بۆ بەخوڕ و هەورەبروسكە، هاوكات لە ناوچەی باكور، كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند بۆ بەخوڕ و هەورەبروسكە، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باشوور دەبێت هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی مامناوەند بۆ بەخوڕ و هەورەبروسكە و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو لە هەموو ناوچەكانی وڵات دابەزین.