كەش و هەوای عێراق.. لەسێشەممەی داهاتووپلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن

ناوخۆ
  • 4-02-2023, 13:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما چەند پلەیەك كەمبكەنەوە، ئەمەش لە سێشەممەی داهاتووەوە دەستپێدەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی ناوەڕاست ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها لە بەشەكانی ڕۆژئاوا نیمچە هەور دەبێت، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت كە دەگۆڕێت بۆ هەور لەگەڵ بارانێكی كەم بۆ چڕی مامناوەند، لەگەڵ بارینی بەفر بەتایبەت لەناوچە شاخەویەكاندا، هەروەك بۆ ناوچەی باشور كەش و هەوا ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی دوێنێیە لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا و ئاماژەی بەوەشكرد : زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و كەربەلای پیرۆز 18، دهۆك و هەولێر 18، نەجەف و واست و میسان 19، بەسڕە، دیوانیە، موسەننا و ناسڕیە 20پلە دەبێت.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە سبەی یەكشەممە كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، سەبارەت بە ناوچەی باكور، كەشوهەوا هەور و باراناوی دەبێت، هەروەك بەفر دەبێت لە هەندێك شوێن و پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزێ، لەكاتێكدا كەشوهەوا لە ناوچەكەی باشوور ڕوونە لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوای دەڤەری ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی چڕییەكی مامناوەند كە لە هەندێك كاتدا ڕەشەبا دەبێت، چونكە لە هەندێك شوێن بەفر دەبارێت و بەتایبەتی بەشەكانی باكووری، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو، سەبارەت بە ناوچەی باشووریش، كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری لە بارانێكی سووك و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون.
    ڕوونیشیكردەوە : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوای ناوچەكانی ناوەڕاست ڕوون دەبێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەبەزێ، هاوكات كەشوهەوای دەڤەری باكوور هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین بە چڕی مامناوەند، هەندێكجار هەورە تریشقە لەگەڵ بارینی بەفر لە هەندێك شوێن و پلەكانی گەرما دادەبەزێ و چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو،سەبارەت بە ناوچەی باشوور، كەشوهەوا روون بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بارودۆخی كەشوهەوا بۆ چوارشەممەی داهاتوو، كەشوهەوا لە ناوچەی ناوەڕاست روون دەبێت، لە ناوچەی باكووریش، كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند، بەو پێیەی لە هەندێك شوێن بەفر دەبارێت، لەكاتێكدا كەشوهەوا لەناوچەی باشوور روون دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو دادەبەزێ لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.