ئەمڕۆ چوار یاری بەهێز لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی عێراق بەڕێوەدەچێت

وەرزش
  • 13-03-2024, 13:35
  • +A -A

    بەغدا - INA
    لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغ شازدەی جامی عێراق ،ئەمڕۆ چوار یاری بەهێز ئەنجام دەدرێت.
    یاری یەكەم  یانەی قوە جەوییە ڕوو بەڕووی یانەی نەجەف دەبێتەوە،یانەی قوە جوەییە خاوەن. نازناوی پێشووی ئەم پاڵەوانێتە هەوڵی دەوڵەمەند كردنی گۆگای یانەكەیان دەكات بە دەستهێنانی ئەم جامە بۆ ساڵی دووەم هەروەها یانەی نەجەف هەوڵی بەدەستهێنانی سەركەوتن دەدات لە یارییەكە بە پشت بەستن بە هاندەران و یارگای خۆی.
    لە یاری دووەمدا، یانەی زاخۆ میوانداری یانەی شۆرتە دەکات لە یارییەکی سەختدا بۆ هەردوولا، چونکە میواندارییەکە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی پێشکەشکردنی باشترین ئاستەکانی دەکات بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی داهاتوو، لە بەرامبەردا یانەی شورتە هیوادارە بە سەرکەوتنێکی بەنرخ بگەڕێتەوە بەغدا کە وای لێدەکات بەردەوام بێت لە ڕکابەریکردن لە پاڵەوانێتی جامی عێراقدا.
    هەروەها یانەی زەورا لە یاریگای خۆی کە میوانداری یانەی  کەربەلا دەكات  و ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە دەرفەتێکی زێڕین بۆ قەرەبووكردنەوە دۆڕانەکەی لە پاڵەوانێتی خولەکەدا بەرامبەر هەمان ڕکابەر هەروەها داو یاری ئەمڕۆی جامی عێراق لە نێوان هەردوو یانەی تەلەبە و نەفت بەرێوە دەچێت و لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەعب،هەردوو یانەكە لە هەوڵی بەدەستهێنانی پلیتی چارەكە كۆتایی جامەكەن.