وه‌زاره‌تی بازرگانی: لە مانگی ڕەمەزاندا کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک لە کاتی پێویستدا دەگاتە دەستی هاووڵاتیان

ناوخۆ
  • 11-03-2024, 11:18
  • +A -A

    به‌غدا-INA - حەسەن ئەلفواز
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی وادەی خستنەبازاڕی سەبەتەی دووەمی خۆراکی بە زیادەوه‌ ڕاگەیاند، وتی" لە مانگی ڕەمەزاندا کەلوپەلی سەبەتەی خۆراکی  لەکاتی پێویستدا دەگاتە دەستی هاووڵاتیان، ونرخی گۆشتی سووری پاڵپشتیکراوی لە فرۆشگاکانی داناوه‌.
    بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کۆنتڕۆڵی بازرگانی و دارایی وەزارەت، ڕیاز ئەلموسەوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند" وەزارەتی بازرگانی ئامادەکردنی پشکی یەکەمی سەبەتەی یەکەمی بۆ ساڵی 2024 تەواو کردووە، وجەختیشی لەوە کردەوە کە سەبەتەی دووەمی خۆراک لەم ماوەیەدا دابەش دەکرێت، لەوانە کەرەستەی زیادکراو بۆ مانگی ڕەمەزان کە بریتین لە چوار کەرەستەی وەک ئارد و کەرەستەی تر، هەروەها کەرەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی ئامادە دەبێت، بۆ ئەوەی  لە کاتی پێویستدا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بگاتە دەستی هاوڵاتیان.
    ئه‌وه‌شی راگه‌یاند“ گۆشتی سوور ئامادە دەکراوه‌ لە بەغدا و پارێزگاکان شوێنی فرۆشتن بەردەستە، بە نرخێکی کێبڕکێش ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی هاووڵاتیان، ونرخی یەک کیلۆ گۆشتی بەرخ 12 هەزار دینارە، ویه‌ك كیلۆ گۆشتی مانگاش به‌ 10 هەزار دینارده‌، و ئەوە گۆشتی ناوخۆییە کە بە شێوازی ئیسلامی سەردەبڕدرێت وگرتە ڤیدیۆیی هەیە کە پرۆسەی سەربڕین و پرۆسێسکردنی بەڵگەكراوه‌.
    جەختیشی کردەوە كه‌وەزارەت بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هاووڵاتیان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بە ئامادەکردنی کەرەستەی سەرەتایی بە نرخێکی جیاواز وهه‌رزانتر لە مانگەکانی ڕابردوو.