فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا: بۆ یەكەم جارە هەڵبژاردن بە بێ قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەموسڵ بەرێوەبچێت

  • 10-05-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع عەمید روكن حەمەد نامس فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند بۆ یەكەم جارە پرۆسەی دەنگدان لە پارێزگای نەینەوا بە بێ قەدەغەكردنی هاتوچۆ بەرێوەبچێت. نامس لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە نێردراوە رایگەیاند:" پارێزگای نەینەوا ئاهەنگی هەڵبژاردن بەخۆوە دەبینێت و بۆ یەكەم جارە بەبێ قەدەغەكردنی هاتووچۆ هەڵبژاردن لە پارێزگای نەینەوا بەرێوەدەچێت. وتیشی: هێزەكانی پۆلیس بۆ پارێزگاری كردن لە هاوڵاتیان لەتەواوی ئەو پارێزگایە بڵاوەیان پێكراوە.