سەرۆك وەزیران هێزە ئەمنیەكانی راسپارد قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەسەرجەم پارێزگاكان هەڵگرن

  • 12-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، هێزە ئەمنیەكانی راسپارد قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەسەرجەم پارێزگاكان هەڵگرن. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:" عەبادی فەرمانی هەڵگرتنی قەدەغەكردنی هاتووچۆی لەسەرجەم پارێزگاكان دەركردووە". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە "سەرۆك وەزیران فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی سەرپشك كردوە قەدەغەكردنی هاتووچۆ لەو ناوچانەی مەترسی ئەنجامدانی كردوەی تیرۆریستی لێدەكرێت پەیرەو بكەن".