وەزیری ناوخۆ دەستگیرکردنی 123 تۆمەتبار لە زیقار ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 9-03-2024, 20:58
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"عەبدولئەمیرشەمەری" وەزیری ناوخۆ ، جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانی لە قەزای ئیسلاح لە پارێزگای زیقار  ڕاگەیاند.
    "شەمەری" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا،کە بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بەڕێوەچوو ، ڕایگەیاند:- ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکەی قەزای ئیسلاح لە پارێزگای زیقار بەهۆی شەهیدبوونی عەمید "نزار شامی" بەڕێوەبەری هەواڵگری زیقار لە ئەنجامی ناکۆکی و ململانێ خێڵەکیدا.
    "شەمەری"ووتیشی:- لەئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە 123 تۆمەتبار دەستگیرکراوە،ودەستگیرکراوان گواستراونەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە بۆ  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و دژە تیرۆر لە بەغدا، ئەوە جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە چەک وتەقەمەنی.
    لە درێژەی قسەکانیدا شەمەڕی ووتیشی :- ئەو لێکۆڵینەوەیانەی کە ئەنجام دەدرێن، دەبێتە هۆی زانینی بکوژی  عەمید  "شامی" .
    هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە وەزارەت هەموو ئەو تاوانبارانە دەستگیر دەکات کە تێوەگلاون لە شەهید کردنی عەمید "عەزیز شامی" و  ئۆپەراسیۆنەکە  بەردەوامی دەبێت و  لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنەکە فراوانتر دەبێت بۆ ناوچەکانی دیکە بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، هەروەها جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە دەرچووە دژی ئەو کەسانەی کە داواکراون لەسەر هەموو تاوانەکان.