وەزارەتی کشتوکاڵ: مەرجە تەندروستیەکانمان بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ لە وڵاتانی هەناردەکارەوە توندن

ناوخۆ
  • 8-03-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی،وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند، ڕێکارەکان و مەرجە تەندروستییەکان توندوتۆڵکراون بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵ لە وڵاتانی هەناردەکارەوە.
    "ثامر حەبیب" بەڕێوەبەری گشتیی بەشی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند:- ئەو گۆشت و ئاژەڵانەی هاوردە دەکرێن و دهێنرێنە ناو عێراقەوە کوالێتیان بەرزە و لە و لەو ووڵاتانەوە هاتوون کە جۆری زۆر پاکن و ڕێککەوتنی تەندروستیان لەگەڵ عێراق هەیە ، سەبارەت بە بارودۆخی ڤێتێرنەری بۆ ئاژەڵ و پەلەوەر "ثامر حەبیب" جەختی لەوە کردەوە کە چاودێری ڤێتێرنەری حکومەتی عێراق توندو هەروەک مەرجەکان بۆ هەڵبژاردن و هێنانی ئاژەڵ و پەلەوەر و گۆشت بۆ ناو عێراق توندن.