ئەمڕۆ لەدێربی عێراقی ... یانەی تەلەبە زەورا ڕووبەڕووی یەكتردەبنەوە

وەرزش
  • 6-03-2024, 12:15
  • +A -A

    بەغدا –INA
    لە چوار چێوەی یارییەكانی خۆلی ئەستێرەكانی عێراق و لەسەر یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی هەردوو یانەی تەلەبە و زەورا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە، لە چوار چێوەی یاریەكانی گەڕەی هەژدەهەمی خولەكە.
    نەوارس (یانەی زەورا ) لەهەوڵی ئاشتكردنەوەی هاندەرانی یانەكەیە، دوای ئەوەی بەرامبەر یانەی زاخۆ بەگۆڵیك بە بێ وەڵام دۆڕا،دوای ئەوەیش لەپلەكانی  پێشەوەی خولەكە دووركەوتەوە.
    لای خویەوەی یانەی (ئەنیق) تەلەبە هەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە بۆ گەڕانەوەی بۆ ریزبەندەكانی یەكەم، هەروەها قەرەبووی  یاریەكەی بەرامبەر  حدوود بكاتەوە بە گۆڵیك دۆڕا، هەروەها كوڕانی ئەحمەد سلاح بەهەموو شێوەیەك خۆیان بۆ دێربی عێراق ئامادەكردووە.
    بڕیارە ئەم یارییە لە لایەن  تیمی ناوبژوانی سعودی بەرێوە بەچێت  كە پێكهاتوون لە  خالد تەریس ناوبژوانی نێو یاریگا و هەروەها بەهاوكاری محەمەد عەبكەری و عەبدول رەحیم شەمری.