ئەمڕۆ.. لەگەڕی 14ی خولی ئەستێرەكانی عێراق چوار یاری گرنگ ئەنجام دەدرێت

وەرزش
  • 15-02-2024, 11:37
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە چوار یاری گرنگ لە كردنەوەی گەڕی چواردەهەمی تۆپی پێی پیشەگەرانەی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
    یانەی قوە جەوییە لە پارێزگای میسان  بۆ بەدەسهێنانی سێ خاڵی یارییەكە لە یانەی خاوەن یاریگا یانەی نەفتی میسان بۆ ئەوەی هەنگاوێكی تر دوو بكەوێتەو لە یانەی شورتە كە سبەی لەگەڵ یانەی قاسم یاری دەكات.
    یانەی قوە جەوییە خاوەن 33 خاڵە لە پلە یەكەم ، و یانەی نەفتی میسانیش خاوەن 19 خاڵە لە پلەی شەشەم دێت.
    هەروەها یانەی زەورا دەبێـتە مێوانی یانەی كەربەلا ، یانەی زەورایش چاوی لە سێ خاڵی یارییكەكە دوایی ئەوەی لەگەڵ یانەی شورتە لە یاریەكی بەهێز دا بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانەكە كۆتایی هات، بۆیە دەیەوێت هاندەرانی بە سێ خاڵی یارییكەكەی ئەمڕۆ ئاشبكانەوە، هەروەها یانەی كەربەلایش دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی خۆی وەرگرێت بۆ ئەوەیش یارییكە  بەلای خۆیدا بشكێنێتەوە دوای ئەوەیش سێ یاری پێش ئەم گەڕە دۆراندووە، یەك یاری یەكسان بووە لە گەڵ یانەی تەلەبە، یانەی زەورا لە پلەی سێیهەمی خۆلەكە دێت بەكۆ كردنەوەی 24 و یانەی كەربەلایش بە كۆكردنەوەی 10 لە ریزبەندی نۆزدەیەم دێت.
    هەروەها لە یارییەكی دێكە یانەی نەورۆز لە نێوان هاندەران و یاریگای خۆی پێشوازی لە یانەی تەلەبە دەكات،كوڕانی وەلی كەریم چاویان لە سێ خاڵی یارییەكە هەروەها یانەی تەلەبەیش كە لە شەش گەڕی پێشوو بەخت یاوەری نەبوو كە لەگەڵ یانەی مینا دۆڕا  چوار یاریشی یەكسان بوو، بۆیە یانەی نەورۆز بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە پلەی پێتجەمی خولەكە دێت ، و یانەی تەڵەبەیش بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە پلەی دەیەمی خولەكە دێت.
    كۆتا یاری ئەمڕۆی گەڕی 14ی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە نێوان یانەی نەوتی بەسرا و یانەی دهۆك دەبێت كە یانەی نەفتی بەسڕا كە خاوەن یاریگا و هاندەران دەیەوێت ئەو  هەلە بقۆزێتەوە بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵ یارییەكە هەرچەندە یانەی دهۆكیش  لە ریزبەندی پێشەوەی خولەكەی دەیەوێت بە سێ خاڵی یارییكە بگەرێتەوە بۆ دهۆك.