مەندەلاوی گەیشتە باكۆ بۆ بەشداریكردن لەخولی 14ی دانیشتنی كۆمەڵەی پەرلەمانی ئاسیا

سیاسی
  • 21-02-2024, 20:28
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، بەمەبەستی بەشداریكردن لە خولی 14ی دانیشتنی كۆمەڵەی پەرلەمانی ئاسیا گەیشتە باكۆ.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، بە سەردانێكی یەك ڕۆژە گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەیدەر عەلیێڤ لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان، لە وەڵامی بانگهێشتێكی فەرمی بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و 14ەمین خولی دانیشتنی كۆمەڵەی پەرلەمانی ئاسیا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سبەی پێنجشەممە، شاندی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی مەندەلاوی بەشداری لە دانیشتنەكانی كردنەوە و گشتی كۆمەڵەی پەرلەمانی ئاسیا دەكات، كە تێیدا موحسین مەندەلاوی وتاری عێراق پێشكەش دەكات بەناونیشانی (بەهێزكردنی هەماهەنگی هەرێمیی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام لە ئاسیا).