ئەمڕۆ..كۆتا دوو یاری گەڕی 15ی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەرێوەدەچێت

وەرزش
  • 21-02-2024, 12:11
  • +A -A

    بەغدا –INA
    پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەردوو شاری بەغدا و بەسرە میوانداری دوو یاری دەكەن لە كۆتایی گەڕی پانزەهەمی خولی تۆپی پێی پیشەگەرانەی ئەستێرەكانی عێراق.
    یاریگای نێودەوڵەتی مەدینە میوانداری یارییەكەی نێوان یانەی نەفت و یانەی نەفتی میسانی میوانی دەكات، كە بڕیار بوو دوێنێ ئەنجام بدرێت، بەهۆی وەرزی نۆژەنكردنەوەی یاریگای زەورا دواخرا، كە بەیاریگای نەفت دادەنرێت ، بۆیە نەكرا یاری لەسەر یاریگای زەورا ئەنجام بدرێت و دواخرا بۆ ئەمڕۆ بە بڕیاری لیژنەی پێشبڕكێی یەكێتی تۆپیی پێی عێراق بۆ سەر یاریگای مەدینە.
    هەروەها پارێزگای بەسرە لەسەر یاریگای مینا ، یانەی مینا میوانداری یانەی زاخۆی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆیە هەردوو یانەی لەهەوڵی بەدەسنهێنانی سێ خاڵی یاریەكەن.