مەندەلاوی داوادەکات کە چارەسەری بابەتی دابینکردنی پارچەزەوی بۆ کارمەندانی کۆمۆسیۆن بکرێت

سیاسی
  • 20-02-2024, 20:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوایکرد کە گرنگە چارەسەرێک بۆ بابەتی
    دابینکردنی پارچەزەوی بۆ کارمەندانی کۆمۆسیۆن بدۆزرێتەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە ئاماژەی کرد بەوەی کە مەندلاوی ئەمڕۆ لەنووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە کارمەندانی کۆمۆسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەویش بەئامادەبوونی پەرلەمانتار حەسەن خەفاجی.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە مەندلاوی گوێی لە کارمەندانی کۆمۆسیۆن گرت دەربارەی پێداوستیەکانیان و ئەو کێشەو گرفتانەی کە بەرەنگاریان دەبێتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆیان.