کۆمۆسیۆنی هەڵبژاردنەکان : پاش کاتژمێر شەشی ئێوارە ماوەی دەنگدان درێژناکرێتەوە

ناوخۆ
  • 18-12-2023, 15:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کۆمۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە پاش کاتژمێر شەشی ئێوارە ماوەی دەنگدان درێژناکرێتەوە.
    ئەندامی کۆمۆسیۆنی باڵا علی رشید بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە 16 ملیۆن دەنگدەرمافی بەشداریان لەم هەڵبژاردنەدا هەیەو ئاستی ڕێکخستنی پڕۆسەکەش لەوپەڕی باشیدایەو کۆمۆسیۆن zهەموو ئامادەسازیەکی بۆ پڕۆسەکەکردووەو ئاسانکاریەکی باش کراوە بۆ دەنگدەران.
    هەروەها احلام جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە هەڵبژاردن مافێکە بۆ هەموو ئەوکەسانەی پڕۆسەکە دەیانگرێتەوە، هیچ کێشەیەکیش لەئارادانیە سەبارەت بەئامێرەکان.
    سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمۆسیۆنیش عمادجمیل بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دەنگدەران لەبرەودان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان و بنکەکانی دەنگدان ئەمڕۆ قەرەباڵغ بوون.
    وتیشی تاهەنووکە هیچ سکاڵایەک نەگەیشتووەتە کۆمۆسیۆن دەربارەی پێشلکاری لە بنکەکانەوەو پڕۆسەکەش بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.