کەشناسی عێڕاق ..... لەکۆتایی ئەم هەفتەیە باران وهەورە بروسکە دەبێت

ناوخۆ
  • 12-02-2024, 11:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی کەشناسی کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی" سبەی ڕۆژی سێشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست ساف دەبێت وپاشانیش نیمچ هەور دەبێت، لەباشوورو باکووریش ساف و هەندێک هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور نزم دەبنەوەو لەباکووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی چوارشەممەش لەناوەڕاست هەوراوی دەبێت و پاشان  دەیکاتە باران، لەناوچەکانی باکووریش هەورێکی کەم دەبێت کە زریان وبروسکەی لەگەڵدا دەبێت ، لەباشووریش هەوردەبێت و بەشەویش باران دەبارێت، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست هەندێک بەرزدەبنەوە کەچی لە هەردوو ناوچەی باکووروباشوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەسەرانسەری وڵات  باران و هەورە بروسکە دەبێت وپلەکانی گەرماش لەناوەڕاست  نزیک ڕۆژی پێشتردەبن ولە ناوچەکانی باکوورو باشووریش هەندێک نزم دەبنەوە.
    ڕوونیشی کردەوەکە ڕۆژی هەینی لەناوەڕاست هەندێک هەوردەبێت و لەباکووریش هەوروبارانی بەخوڕ وبروسکە دەبێت ولەباشووریش هەوروبارانی مامناوەندو زریان وبروسکە دەبێت، پلەکانی گەرماش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور هەندێک دادەبەزن، لە باشووریش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.