کەشناسی عێڕاق ... باران و به‌رفر ده‌بارێت

ناوخۆ
  • 5-02-2024, 11:23
  • +A -A

    بەغداد /INA‌                
     کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کەشوهەوای بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی کەشناسی کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی" سبەی ڕۆژی سێشەممە لەناوەڕاست ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت ،لەباکووریش ساف و پەڵەهەوردەبێت وبارانیش دەبارێت و لەسەرچیاکانیش بەفردەبارێت، لەباشووریش ساف وهەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک  ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی چوارشەممەش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور ساف و پەڵەهەوردەبێت و لەباشووریش ساف دەبێت ، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست و باشوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست ساف وپەڵەهەور  دەبێت ولەباکووریش ساف وهەندێک هەوردەبێت و لەباشووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست وباشوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبن لەباکووریش پلەکانی گەرما هەندێک لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە.
    ڕۆژی هەینیش لەناوچەکانی ناوەڕاست ساف و پەڵەهەوردەبێت، لەباکووریش هەندێک هەوردەبێت ولە باشووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.