قەتەر دوای بردنەوەی لە ئوردن جامی ئاسیای بەدەستهێنا

وەرزش
  • 10-02-2024, 20:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    هەڵبژاردەی قەتەر نازناوی جامی ئاسیای بەدەستهێان و بۆ دووەمجار بو بە پاڵەوانی کیشوەری ئاسیا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا کە لە قەتەر بەڕێوەچوو، لە هاوتا ئوردنییەکەی بە ئەنجامی 3-1 بردەوە.
    گۆڵەکانی قەتەر بەئیمزای  ئەستێرەی هەڵبژاردەکە "ئەکرەم عەفیفە" تۆمارکران،کە سەرجەمیان بە لێدانی سزا لە خولەکەکانی 22 و 73 و 90+5 تۆمارکران،تکە گۆڵی ئوردنیش لەلایەن نەشامی لە خولەکی 66 تۆمارکرا.
    هاوکای "ئەکرەم عەفیف"  بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا و پێش ئەیمەن حسێن کەوت کە 6 گۆڵی تۆمارکردبوو،هەروەها بووە یەکەم یاریزان کە لە دوو یاری کۆتایی لەسەریەک لە جامی ئاسیادا گۆڵ تۆمار بکات.
    لەساڵی 2019دا هەڵبژاردەی قەتەر نازناوی جامی ئاسیای بەدەستهێنا،کە لە ئیمارات بەڕێوەچوو لەسەر حیسابی ژاپۆن بە ئەنجامی 3-1.