ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: تۆڕێكی قاچاخچێتی شوێنەوار لە بابل هەڵوەشێنرایەوە

ئەمنی
  • 8-02-2024, 21:15
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، هەڵوەشانەوەی تۆڕێكی  قاچاخچێتی و بازرگانیكردن بە كەلوپەلی شوێنەوار لە بابل ڕاگەیاند كە لە 6 تۆمەتبار پێكهاتووە.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای بابل توانیان لە بۆسەیەكی تۆكمەدا تۆڕێكی تاوانكاری دەستگیربكەن كە پێكهاتبوو لە شەش تۆمەتباری تایبەتمەند بە قاچاخچێتی و بازرگانیكردن بە كەلوپەلی شوێنەوار، كە دەستنووسێكی دەگمەن و 25 پارچە شوێنەواریان  پێگیراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو كەسانەی دەستگیركراون و ئەو كەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراوە بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان.