دەزگای هەواڵگری: دەستگیركردنی 12 تۆمەتبار بە بازرگانیكردن بە كەلوپەلی شوێنەوار و دەستبەسەرداگرتنی كەلوپەلی شوێنەوارلە ناوچە جیاجیاكان

ئەمنی
  • 23-10-2022, 21:18
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای هەواڵگری دەستگیركردنی 12 كەسی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن بە كەلوپەلی شوێنەوار لە ناوچە جیاكراوەكان، لە هەمان كاتدا ئاماژەی بەوەدا كە دەست بەسەر كەلوپەلی شوێنەوار گرتووە.
     دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  گەیشتووە رایگەیاندووە  : مەفرەزەكانی توانیویانە 12 كەس دەستگیر بكەن كە تۆمەتبارن بە بازرگانیكردن و قاچاخكردنی كەلوپەلی شوێنەوار و دەست بەسەر دەیان كەلوپەلی شوێنەوار بگرن كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی كۆن لە پارێزگا جیاوازەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەشەكانی دەزگای هەواڵگری  بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان، ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی جیا دەكەنەوە بۆ بەدواداچوونی ژمارەیەك كەس كە تۆمەتبارن بە قاچاخچێتی و بازرگانیكردن بە كەلوپەلی شوێنەوار لە پارێزگاكانی (بابل-كەربەلا-دیوانیە-ئەنبار)، ئاماژەی بەوەشكردووە : مەفرەزەكانی ئاژانسەكە لە پارێزگای دیوانیە توانیان (4)  تۆمەتبار دەستگیر بكەن، ئەوان بازرگانی و قاچاخی كەلوپەلی شوێنەواردەكەن، هەروەها (68) كەلوپەلی شوێنەوار و تۆمار و بەڵگەنامەیان هەیە كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی كۆن.
    لە پارێزگای بابل جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنێك كە توانی (3)  تۆمەتبار دەستگیر بكات كە خاوەنی دوو كەلوپەلی شوێنەوار بوون، هەروەها دەستگیركردنی كەسێك كە تۆمەتبارە بە بازرگانیكردن بە كەلوپەلی دێرین لە پارێزگای ئەنبار، ئاماژەی بەوەدا : كە لە رێگەی ڕاكێشان و دانانی بۆسە، 4 تۆمەتبار لە پارێزگای كەربەلا دەستگیركران و  ئەوان 13 شوێنەواری بەنرخیان پێبوو.