نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان به‌رزبووه‌

ئابوری
  • 30-01-2024, 12:23
  • +A -A

    به‌دواداچوون-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە سەرەتای ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا بەرزبووەوە و نیگەرانییەکانی دابینکردنی نەوت بەردەوامە بەهۆی پەرەسەندنی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
    هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٢٥ سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە ٠.٣% و گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٦٥ سەنت و نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش ٣١ سەنت بە ڕێژەی ٠.٤% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٧٧.٠٩ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
    دوێنێ دووشەممە هەردوو گرێبەستەکە زیاتر لە دۆلارێک دابەزینیان بەخۆوە بینی، بەهۆی خراپبوونی قەیرانی خانووبەرە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە خواستی چینی زیاتر کرد، دوای ئەوەی دادگای هۆنگ کۆنگ بڕیاری تەسفیەکردنی گروپی زەبەلاحی چین ئێڤەرگراند بۆ خانووبەرە دەرکرد.

     

    سەرچاوە: عەرەبیه‌