بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی لهسهر ئاستی بازرگانی ئاسیای بەخۆیەوە بینی، دوای دابەزینی زیاتر لە 3% لە خولی پێشوودا، ئەمەش لەکاتێکدایە نیگەرانییەکان سەبارەت بە دابینکردنی نهوت بەهۆی ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دروستبووە، كاریگهری لەسەر داتا لاوازەکانی چین ههبووه.
نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی کانوونی دووەم، کە ئەمڕۆ سێشەممە کۆتایی دێت، بەڕێژەی 36 سەنت کە دەکاتە 0.41% بەرزبووەوە و گەیشتە 87 دۆلار و 81 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک. ههروهها نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی یەک کە زۆرترین مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڕێژەی 29 سەنت کە دەکاتە 0.34% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 86 دۆلار و 64 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.
هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 34 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 0.41% و گەیشتە 82 دۆلار و 65 سەنت.
دوێنێ دووشەممە نرخی نەوت بەڕێژەی زیاتر لە 3% دابەزی، بەهۆی زیادبوونی وریایی وەبەرهێنەران پێش کۆبوونەوەی سبەی چوارشەممەی یەدەگی ناوەندی ئەمریکا.
سەرچاوە: عەرەبیه