نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

جیهانی
  • 10-11-2023, 14:30
  • +A -A

    بەدواداچون/ INA
    ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازرگانی  جیهان بەرزبووەوە،لەکاتێکدا خواستی جیهانی لەسەر زێڕی ڕەش هەیە.
    بەپێ دواین زانیاری لەبارەی نرخی نەوت ، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 0.45% بەرزبووەوە و گەیشتە 76.08 دۆلار ،هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی جیهانی برێنت بە ڕێژەی 0.51% بەرزبووەوە و گەیشتە 80 دۆلار و 42 سەنت .
    دوێنێ پێنجشەممە ،نرخی نەوت بەجۆرێک بەرزبووەوە ،نرخی یەک بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکا بە 75 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەکرا ، کە بەڕێژەی 0.55% بەرزبووەوە، هەروەک نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 01 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، کە بەڕێژەی 0.6% بەرزبویەوە.

    سەرچاوە:- ئاژانسەکان