ئەنجومەنی دادوەری باڵا: بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژانی چالاکوان سائر تەیب و دادوەری دادگای فەلوجە دەرکراوە

ناوخۆ
  • 25-10-2022, 14:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی دادوەری ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی چالاکوان سائر تەیب و دادوەری داددگای فەلوجە دەرکراوە.
    ئەنجومەنی دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە 
    دادگای تاوانەکانی قادسیە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ کفاح گریتی دەرکرد کە دەستی لە کوشتنی سائر تەیبدا هەبووە، بەیاننامەکە وتی کە ئەمبڕیارە بەپێی مادەی چوارەمی /1 لەیاسای نەهێشتنی تیرۆر ژمارە
    13ی ساڵی 2005 بەئاماژەی مادەی دووەم /1٫7 و مادەکانی 47٫48٫49 ی یاسای سزاکان.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە سائر تەیب لە 25 کانونی یەکەمی 2019 بەبۆمبێکی لکێندراوگیانی لەدەستدا .
    هەروەها دادگای تاوانەکانی ئەنباڕ بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکرد کەبەشداریکردبوو لە کوشتنی دادوەری دادگای فەلوجە ، ئەم تاوانبارە معروف احمد ابراهیم دانی بەتاوانەکە نا کە لەناوچەی النزیزە لەگەڵ گروپێکی تیرۆریستدا ئەنجامی دابوو، بەیاننامەکە وتی بڕیاری لەسێدارەدانەکە بەپێی مادەی چوار /1 بەئاماژەی مادەی دووەم /3٫8 لەیاسای نەهێشتنی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 وەرگیرا.