ئەمڕۆ.. شێرەکانی عێراق لەیاریه‌كی چاره‌نووسسازدا ڕووبەڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن دەبنەوە

وەرزش
  • 29-01-2024, 10:59
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، له‌کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆی، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقمان لە یاریگای نێودەوڵەتی خەلیفە لەگەڵ هاوتا ئوردنیەکەی لە یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئاسیای ٢٠٢٣ بەرەوڕوو یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.
    شێرەکانی میزۆپۆتامیا بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونن لە ئاستە بەهێزەکانیان دوای ئەوەی بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمدا بوون لە سێ سەرکەوتنی لەسەریەک لەسەر حیسابی ئەندەنوسیا و ژاپۆن و ڤێتنام.
    یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان دوایین مەشق و ڕاهێنانیان لە یاریگای مەشق و ڕاهێنانی ئەلغەرەفە ئەنجامداوه‌، بە بەشداری سەرجەم یاریزانان جگە لە گۆڵپارێزی یەدەگ فەهد تالیب نه‌بێت، کە لە مەشقەکانی پێشوودا تووشی پێکان بوو، هەروەها ئامادەنەبوونی لە ڕیزبەندی یاریزانان بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بە فەرمی پشتڕاستکرایەوە.
    پێویستە یاریزانەکانمان هەموو هەوڵێک بدەن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پێشکەوتن لە پاڵەوانێتییەکەدا و نزیک ببنەوە لە یاری کۆتایی.
     یارییەکە بە سەرپەرشتی عەلی ڕەزا فەغانی ناوبژیوانی ئێرانی و تیمە یاریدەدەرەکەی بەڕێوەدەچێت کە پێکهاتوون لە ناوبژیوان ئەنتۆن شیتین، ئاشلی بیچام، ناوبژیوانی چوارەم عەبدولڕەحمان ئەلجاسم، ناوبژیوانی “مشک” خەمیس ئەلمەری و سەلمان فەلاحی یاریدەدەرەکەی.