ئوسترالیا یەکەم وڵاتە کە لەسەر حیسابی ئەندەنوسیا سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئاسیا

وەرزش
  • 28-01-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە ،هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوسترالیا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لە ئەندەنوسیای بردەوە،بووە یەکەم هەڵبژاردە کە سەرکەوێت بۆ قۆناغی چەرەکی پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا کە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت.
    هەڵبژاردەی ئوسترالیا بە گۆڵێکی پێشوەختە كە لەلایەن "ئێلکان باغوت" یاریزانە ئەندەنوسیا بە هەڵە لە خولەکی 12 لەخۆیانی کرد پێشکەوتن و "مارتن بۆیلی " لە خولەکی 45 بە لێدانی سەر گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەکەی زیادکرد.
    پاشان لە خولەکی کۆتایی یارییەکەدا "کریج  جودوین"  لە خولەکی 89 گۆڵی سێیەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد،دواتر "هاری سوتار" لە خولەکی 91دا گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد.
    شایانی باسە ئوسترالیا  پاڵەوانی ئاسیا بوو  لە ساڵی 2015 ولە قۆناغی کۆتاییدا لە   کۆریای باشووری بردەوە .