كاساس پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤێتنام ڕادەگەیەنێت

وەرزش
  • 24-01-2024, 13:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقی ، جیسوس كاساس، پێكهاتەی یاریزانانی شێرەكانی رافیدەینی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ڤێتنام ڕاگەیاند، كە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر ٢:٣٠ خولەكی پاشنیوەڕۆ لە یاریگای جاسم بن حەمەد لە یانەی سەد لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بۆ قۆناغی سێیەم ئەنجام بدرێت لە كۆمەڵەی چوارەمی پێشبڕكێكانی جامی ئاسیا.
    لە ڕاگەیەندراوێكی یەكێتی تۆپی پێ، كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی  INA گەیشتووە، تێیدا هاتووە،  پێكهاتەی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ڤێتنام بریتی بوون لە ئەحمەد باسل، ڕێبین سۆلاقا، زەید تەحسین، میرخاس دۆسكی، ئالان محێدین،  ئوسامە ڕەشید، ئەحمەد عەلی و زیدان ئیقبال و بەشار ڕەسەن و مونتەزەر مەجید و عەلی حەمادی .
    ئاماژەی بەوەشكرد، لیستی یاریزانە یەدەگەكان بریتی بوون لە: جەلال حەسەن، فەهد تالیب، حسێن عەلی، فەرانس زیا، عەلی عەدنان، یوسف ئەمین، ئیبراهیم بایش، موهەنەد عەلی، ئاكام هاشم، عەلی جاسم، ئەیمەن حسێن و ئەحمەد یەحیا.
    هەروەها ئەمڕۆ لە گەڕی سێیەمی جامی ئاسیا، تەنیا ركابەرییەكانی كۆمەڵەی چوارەم بەڕێوەدەچن، كە عێراق بەرامبەر ڤێتنام و ژاپۆنیش بەرامبەر ئیندۆنیسیا یاریی دەكەن.
    عێراق بە یەكەم سەركەوتووە بۆ قۆناغی 16، ژاپۆن و ئیندۆنیسیا هەریەكەی سێ خاڵیان هەیە و ڤێتنامیش هیچی نییە.